بریندار هەیە

دیسان لە لوبنان ئامێرێکی بێتەل تەقیەوە

توانا نەقی

ئاژانسی فەرمی لوبنان بڵاویکردەوە کەمێک پێش ئێستا دیسان ئامێری پەیوەندیکردن تەقیوەتەوە و بریندار هەیە.

نوێنەری ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لە زەحلە رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ئامێرێکەوە دوو بریندار لەسەر رێگای هۆش ئەلغانم لە شارۆچکەی عەلی ئەلنەهری کەوتووەتەوە

ئەو ئامێرەی ئەمڕۆ تەقیوەتەوە هەمان ئامێری پەیجەرە و بریندارەکانیش لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان ئامێری پەیجەرەکان لە ناو چەند ماڵێک تەقیونەتەوە.