حەڤدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی DBX لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
بە بەشداری زیاتر لە 100 کۆمپانیا
حەڤدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی DBX لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
شۆڕش قادری
بە بەشداری زیاتر لە 100 کۆمپانیا، حەڤدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی DBX لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بزرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە 964ـی وت، “سبەینێ چوارشەممە 18.9.2024 لە نێو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە گەرەکی تاسڵوجە، حەڤدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی DBX دەستپێدەکات و تا 23ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت”.
“زیاتر لە 100 کۆمپانیا بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل، وەبەرهێنان، پیشەسازی، خۆراکی، پاکەرەوە، پزیشکی، خوێندن و زانست، بەشداربوان تازەترین کارەکانیان و بەرهەمەکانیان نمایشدەکەن بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان و پیشەسازان”، نەوزاد غەفور وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکان ناوخۆیین و ژمارەیەکیش لە وڵاتانی دراوسێوە بەشداریان کردووە، کۆمپانیا جیهانییەکانیش لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە لە هەرێمی کوردستان بەشداریان کردووە.
حەڤدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری بەشێک لە نوێنەری وڵاتان و جێگری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا، وەکیل وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.