لە ئێران

پاسێک وەگەڕا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 41ی دیکەش برینداربوون

964+

شۆڕش قادری

لە پارێزگای یەزدی ئێران پاسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری رەحیم حاجی دەئابادی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای یەزد بڵاویکردووەتەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024 لە سەر رێگای نێوان یەزد – تەبەس پاسێک وەرگەڕاوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 41 کەسی دیکەش بریندار بوون”.

“پاسەکە 52 کەسی تێدا بووە و لە شاری بوشەهرـەوە بەڕەو شاری مەشهەد چووە”، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی یەزد وای وتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری رووداوەکە بۆ کەمتەرخەمی شۆفێری پاسەکە دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی یەزد راشیگەیاندووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بریندارەکان رەوانەی ناوەندە تەندروستییەکانی یەزد کراون.

زیاره‌تكارانى ئێرانى له‌ دیوانییه‌ تووشی رووداوێكی ...

زیاره‌تكارانى ئێرانى له‌ دیوانییه‌ تووشی رووداوێكی سه‌ختى هاتوچۆ بوون

ئەمڕۆ پاسێک وەرگەڕا و خێزانێک کۆمەڵکوژکران

ئەمڕۆ پاسێک وەرگەڕا و خێزانێک کۆمەڵکوژکران

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەیان دوو گەنجی کۆیە گیانیان...

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەیان دوو گەنجی کۆیە گیانیانلەدەستدا