هەواڵەکان
ئەمڕۆ پاسێک وەرگەڕا و خێزانێک کۆمەڵکوژکران
+964
ژووری هەواڵ
خەڵك بەهۆی بێ موچەیی و نەبوونی كارەبای پێویست، پارەی كارەبا نادەن، بەڵام نازانن تادێت قەرزەكان لای هاوبەشانی کارەبا زیاتر دەبێت و ئێستا هاوڵاتیانی كوردستان زیاتر لە تریلیۆنێک دینار قەرزارن.
پێش نیوەڕۆیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڕەکی عەسریەی قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەلاحەدین، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە خێزانێکى سێ کەسى کۆمەڵکوژ کران.
خێزانەکە لە ژن و پیاوێک و کچێکی 15 ساڵان پێکهاتوون و دوای کوشتنیان چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.
دوو رۆژە پاسەکان بۆیان نایە بە سەرنشینێکی زۆرەوە وەردەگەڕێن و قوربانی لێدەکەوێتەوە دوێنێ لە رێگەی کلکەسماق و ئەمڕۆ لە چیای پیرس لە دینارتە پاس وەرگەڕاون و چەندین برینداریان لێکەوتووەتەوە.