لە سنووری ئاغجەلەر

هاوڵاتیەک نۆ کەوی گەڕاندەوە بۆ ناو سروشت

توانا نەقی

لەلایەن هاوڵاتیەکەوە کە خۆی سەردانی بنکەی پۆلیسی دارستانی کردووە نۆ باڵندەی کێوی دووبارە گەڕاندییەوە بۆ ناو سروشت.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاولاتیەک سەردانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەرى کرد بەمەبەستى دووبارە گەراندنەوەى نۆ باڵندە لە جۆرى کەو بۆ سروشت.

دەشڵێت، هاوڵاتیەکە و مەفرەزەیەکی پۆلیس چوونەتە سنووری چیاکانی گوندی موتلیجە و لەناو سروشتی راستەقینەی خۆیان بەڕەڵاکران.

هاوڵاتیەکە ناوی دارا سلێمانە و لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستخۆشی لێکراوە و داواکراوە ۆارێزگاری لە ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بکرێت.