پێدەچێت داعش بن

دوو چەكدار كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستا بوو لە كەركوك كوژران

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو چەكدار، كە پێدەچێت سەر بە رێكخراوی داعش بن، لە كەركوك لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژران، كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان هەڵگرتبوو.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و شانەی راگەیاندنی ئەمنی، عەمید میقداد میری ئەمشەو رایگەیاند: “هێزەكانی هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنێکی سەركەوتوودا توانیان دوو تیرۆریست لە ناوچەی پەنجا عەلی لە كەركوك بكوژن، كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستابوو، دوای ئەوەی تەقەیان لێكرا پشتێنەكان تەقینەوە و هەردوو چەكدار كوژران.

وتەبێژەكە ناسنامەی دوو چەكدارەكەی ئاشكرا نەكردووە و زانیاری زیاتری رانەگەیاندووە، بەڵام پێدەچێت سەر بە رێكخروی داعش بن.