لە پارکی ئازادی سلێمانی
مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” کرایەوە
+964
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” لە پارکی ئازادی تەنیشت سەکۆی ئازادی لە سلێمانی کرایەوە.
لە مۆنۆمێنتەکەدا ناوی 551 شەهیدی رۆژنامەنوس لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان نمایش کراوە.
مەراسیمی کردنەوەکە بە بەشداری دەیان رۆژنامەنوس و هاوڵاتی بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی