وەزیرى تەندروستى:

“پێویستە پزیشكی ئێشكگر 24 كاتژمێر لە ناو نەخۆشخانەكاندا بن”


ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێویستە پزیشكی ئێشكگر 24 كاتژمێر لە ناو نەخۆشخانەكاندا بن.

راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، وەزیری تەندروستیی كوردستان د.سامان بەرزنجی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەشەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان لە هەرێمی کوردستان كرد، بە مەبەستی خستنەڕووی کێشە و گرفتەکانی بەشەکانی پێشوازی فریاکەوتن و خزمەتگوزاری فریاگوزاری بۆ هاوڵاتیان.

بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، وەزیر داوای كردووە رۆتینی چاوەڕوانكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان نەمێنێت و زوو بە هانای نەخۆشانەوە بچن.
هەروەها جەختی لەوە كردووە، پزیشکانی پسپۆڕی ئێشکگر بە بەردەوام و 24 کاتژمێر لەناو نەخۆشخانە بن، جگە لەوە دیاردەی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامرازەكانی پەیوەندیکردن بۆ چارەسەركردنی نەخۆش قەدەغە بكرێت.