(ئەرشیف) دیمهنێكى پێشووى خۆپیشاندانى مامۆستایانى وانەبێژ لە سنوورى پشدهر - وێنه: 964+
رۆژى دوشەممە ناوەکانتان دەنێردرێنە ئەنجومەنى وەزیران
وانەبێژان مۆبایلەکانتان دامەخەن
964+
وریا فەتاح
تەواوى داتاکانى مامۆستایانى وانەبێژ وردبینیان بۆکراوە و رۆژى دووشەممە دەنێردرێنە ئەنجومەنى وەزیران و فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەردەچێت، نوێنەرى گشتیى ئەو مامۆستایانەش دەڵێت، با وانەبێژان مۆبایلەکانیان دانەخەن.
عەلى رەئوف، نوێنەرى گشتیى مامۆستایانى گرێبەست بە 964ـى وت،”دوێنێ شەو دوای 18 رۆژ کارکردنی بەردەوام کۆتایی هێنرا بە پرۆسەی وردبینیکردن لیستى مامۆستایانى وانەبێژ، بڕیارە رۆژی دووشەممە 16.9.2023، لیستەکە بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانیان بۆ دەربچێت.
وەک باسى دەکات، سەرەتا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بە مۆرکراوی بۆ هەر پەروەردەیەک بە جیا نێردرا و ماوەی ٧حەوت رۆژی کاکردنیان پێدان بۆ گەڕانەوەی لیستەکان و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە داتاکان .
رونیشى کردەوە، پاش گەڕانەوەی لیستەکانی هەموو پەروەردەکان لیژنەیەک لە وەزارەت تا 12ـى شەو بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بە وردبینی پەروەردەی قەزاکان دەکرد.
دەشڵێت، لەمڕۆوە هەر وانەبێژێک هەڵە لە داتا و زانیارییەکانى هەبێت، تەلەفونى بۆ دەکەن و هەڵەکە راست دەکەنەوە، بۆیە گرنگە وانەبێژا مۆبایلەکانیان کراوەبێت.
رۆژى 25ـى ئابى 2024، نوێنەرى وانەبێژان له كۆبوونهوهیهكیاندا لهگهڵ سهرۆكى حكومهت، بڕیاردرا سهرجهم وانهبێژان بكرێنه گرێبهست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار مامۆستاى وانەبێژە.
وانەبێژ
21 هەزار وانەبێژ دووردەخرێنەوە
نووسراوەکەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک جێبەجی بکرێت دەبێت پرۆسەی خوێندن راگیرێت
فۆرم پێشکەش بکە
هەلی کار؛ زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ هەیە
داوای دامەزراندن دەكەن
دوو هەفتەیە مامۆستا وانەبێژەكانی شنگال بایکۆتی دەوامیان کردووە
قوتابخانەکان ئاگادار دەکرێنەوە
لە هەولێر مامۆستایانى گرێبەست موچەى مانگى تەمموزى 2024 وەردەگرن
یهكهم تاقیگهى رهنگاوڕهنگیان هێنابوو
وێنهگرێكی دێرینى ههولێر به نهخۆشی كۆچی دوایی كرد
“ ژمارەیان هەزار و 500 مامۆستایە “
مامۆستایانى لادراو له ههولێر گردبوونهوه و داوایان كرد بكرێنه گرێبهست
نوێنەری قوتابخانەکان بچن