كرێكارێك: 38 كاتژمێر كاریان پێكردووم و نهخهوتووم
له سلێمانى كرێكاران و شۆفێرانی کارگەکانی کۆنکرێتی ئامادەکراو نارازین
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمرۆ شۆفێرانی گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراو لە شاری سلێمانی گردبونەوە و نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر زۆری کاتژمێرەکانی کارکردن و دەستەبەرنەکردنی مافەکانیان دهربڕی.
یهكێك له شۆفێرانى ئهم كارگانه به 964ـى وت، ماوهى 38 كاتژمێر بهبهردهوامى كاریان پێكردووه و نهخهوتووه.
عوسمان زیندانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی بە 964 وت، شۆفێرەکان کاتژمێرەکانی کارکردنیان دیاریکراو نیە، کەی خاوەن کارگە بیەوێت دەیانبات بۆ سەرکار بەبێ ئەوەی گرنگی بە کاتی پشوویان بدرێت.
وتیشی “شۆفێرەکان زۆر زیاتر لهو كاتهى بۆ كاركردنیان داندراوه کاریان پێدەکرێت”.
ئاماژهى بهوهشكرد، شۆفێر ههیه توشی روداوی هاتوچۆ بوە بەهۆی ئەوەی نەخەوتوە و لەکاتی شۆفێریدا خەوی لێکەوتوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن