هەواڵەکان
ئه‌مڕۆ بۆ منداڵان نه‌هات بوو ، حاڵه‌تێكی دیكه‌ى كۆلێراش تۆماركرا
+964
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ بۆ منداڵان نه‌هات بوو، رووداوه‌كانى هاتوچۆ رووبه‌ڕوویان بوه‌وه‌و ته‌نیا له‌ماوه‌ى سێ كاتژمێردا سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تێكی دیكه‌ى نه‌خۆشی كۆلێرا، له گه‌رمیان تۆماركرا كه ژنێکی تەمەن 70 ساڵە و دانیشتووی قەزای کەلارە، بەم حاڵه‌ته‌وه توشبوون به‌م نه‌خۆشییه له‌سنوورى گه‌رمیان دەبێتە سێیەمین حاڵه‌ت و کە ھەرسێکیان ژنن.
له هه‌ولێر، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دواى كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن، ده‌ڵێن تۆمه‌تباره و چه‌ندین داری چێنداوى له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كى هەوڵیر – موسڵ و نزیک دادگای هەولێرە شكاندووه و ناشزانن هۆكاره‌كه‌ى چییه.
له سنوورى ناحیه‌ى سمیلانى سه‌ر به قه‌زاى چۆمان ژماره‌ى ئاژه‌ڵى كێوى له زیادبووندایه و له‌ناو ئاوه‌دانییه‌كانیشدا ده‌بیندرێن، هه‌رچه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه نازانێت هۆكارى ئه‌و زۆربوونه‌یان چییه، به‌ڵام به دانیشتوانه‌كه وتووه ئاگادربن راوكردنیان هێڵى سووره.