لە خەلیفان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون

+964

ژێوار خدر

کەمێک پێش ئێستا بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، لە سنووری قەزای خەلیفان منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت، رووداوەکە  لە ئۆڤەر پاسی سپیلک لەسەر رێگەی خەلیفان – سپیلک روویداوە، لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان پیکاب تۆیۆتا و تڕێڵەیەکی سکانیا، منداڵێک گیانی لە دەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

وتیشی، ئەو منداڵەی کە گیانی لەدەستداوە و بریندارەکانیش، سەرجەمییان سەرنشینی پیکابەکە بوون، زانیاریمان نییە لەسەر ئەوەی هەموویان ئەندامی یەک خێزانن یاخود نا.

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەنزیک خەلیفان دوو کەس گیانیان...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەنزیک خەلیفان دوو کەس گیانیانلەدەستدا