ناگاتە مانگی حەوت

خوێندنی باڵا دەڵێ ماوەی خوێندنی ئەکادیمی 20 بۆ 30 هەفتەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی خوێندنی ئاراستەی گشت زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کرد، ئەو زانکۆیانەی سیستەمی وەرزی یان ساڵانە پەیرەودەکەن ماوەی خوێندن لە 30 ھەفتە نابێت کەمتر بێت، سیستەمی بۆلۆنیاش ماوەی خوێندنەکەی 20 ھەفتە نابێت کەمتر بێت.

بەنوسراوی ژمارە 17752، کە واژۆی خەتاب ئەحمەد بەرێوەبەری خوێندن و پلان و بەدوداچوونی لەسەرە، وەزارەتەکە ساڵنامەی خوێندنی 2024-2025ی ئاڕاستە کردوون.

سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم رۆژی دەوام لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە حکومی و تایبەتەوە دەکەوێتە سەر ئەنجومەنی زانکۆ و پەیمانگەکان، لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر و لە پەیمانگەیەک بۆ پەیمانگەیەکی تر جیاوازە، بەڵام پێویستە ماوەی خوێندنی ئەکادیمی تەواو بکرێت، ئەوەش ساڵی خوێندنی ئەکادیمی لە 1.9.2024 دەست پێدەکات و لە 30.6.2025 کۆتایی دێت.

ئەو زانکۆیانەی سیستەمی وەرزی یان ساڵانە پەیرەودەکەن ماوەی خوێندن لە 30 ھەفتە نابێت کەمتر بێت بەسیستەمی وەرزێک لە 15 ھەفتە کەمتر نەبێت، جگە لە رۆژانی تاقیکردنەوە و پشووەکان، هەروەها ئەو زانکۆیانەی سیستەمی بۆلۆنیا پەیڕەودەکەن ماوەی خوێندنی وەرزی 20 ھەفتە نابێت کەمتر بێت، کە 14 ھەفتە بۆ خوێندنە و ماوەکەی تر بۆ تاقی کردنەوەکانە.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەت؛

+964صورة من منصة (شبكة):