زمانی فارسی تیادایە
چەند بەشێکی نوێ لە زانکۆی دهۆک دەکرێنەوە
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەمساڵ سێ بەشی نوێ لە زانکۆی دهۆک دەکرێنەوە، جێگری سەرۆکی زانکۆی دهۆک بۆ کاروباری خوێندکارانیش دەڵێت، دوو لەو بەشانە نوێن و بۆ یەکەمجار لە زانکۆکەیان دەکرێنەوە.
ئەو بەشە نوێیانەی دەکرێنەوە پێکدێن لە دوو بەش لە کۆلیژی زمان ئەوانیش “ بەشی زمانی فارسی و بەشی زمانی عەرەبی” هەروەها بەشێک لە کۆلیژی هونەری “بەشی میوزیک” دەکرێنەوە.
نەبەز ئیبراهیم جێگری سەرۆکی زانکۆی دهۆک بۆ کاروباری خوێندکارەکان بە 964ـی وت، دوای داواکردنی لیژنەی زانستی کۆلێژی زمان، بڕیاردرا بەشێک لە زانکۆی دهۆک بۆ هەردو زمانی فارسی و عەرەبی بکڕێنەوە.
وتیشی”بۆ ئەمساڵ لە نوسراوی پلانەکەمان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا داوامان کردوە کە 35 خوێندکار بۆ بەشی فارسی وەربگیرێن، چاوەڕوانی وەڵامین لەسەر ژمارەی ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ وەردەگیرێن لە بەشە نوێیەکان.
ئاماژە بەوەشکرد، کۆلیژی زمان لە زانکۆی دهۆک ئەمساڵ پێنج بەشی “کوردی ،ئینگلیزی ،وەرگێرانی زمان ،فارسی ،عەرەبی” دەبێت.
زانکۆی دهۆک لە 19کۆلێژ و پەیمانگا پێکدێت کە 68 بەشی زانستی تێدایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی