ئەمڕۆ گردبوونەوە

خاوەن پاسەکانی هەولێر رازیی نین کرێی هاتوچۆ كەمبكرێتەوە

ئارام ئەبوزەید – هەولێر

خاوەن پاسەکانی هەولێر لەبەردەم وەزارەتی دارایی، دژی هەرزانكردنی کرێی هاتوچۆ گردبوونەوە و دەڵێن “هەر زەرەرە بۆ ئێمە”.

مەهدی مەغدید، یەکێک لەو شۆفێرانەیە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، کرێی پاسیان کردووە بە 500 دینار، بۆمان دەریناهێنێ و ئیجازەکانیشمان لێ وەرگیراوەتەوە.

دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی بەهەمان نرخی پێشوو خەڵکمان گواستووەتەوە بەشێکمان ئیجازەکانمان لێ وەرگیراوەتەوە، داوا دەکەین ئیجازەکەمان بدەنەوە و کرێی هاتوچۆش هەر هەزار دینار بێت.

دوێنێ دووشەممە 9.9.2024، دوای کۆبوونەوەی گواستنەوەی هەولێر لەگەڵ بەرپرسی هێڵەکانی گواستنەوە، بڕیاردرا نرخی کرێی گواستنەوە کەم بکرێتەوە بۆ 500 دینار، پێشتر ئەو هێڵانە 750 بۆ 1000 دیناریان لە هەر سەرنشینێک وەردەگرت .

پێداچوونەوە: ژێوار خدر