سووکە رووداوێکی دیکەش هەبوو
رووداوێكی هاتوچۆ شەقامی 120 مەتریی هەولێری پەكخست
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەم بەیانییەی سێشەممە 10.9.2024 رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری لە هەولێر، بۆ ماوەی زیاتر لە نیو كاتژمێر رێگاكەی پەكخست.
رووداوەكە لە نێوان تاكسییەك و ئۆتۆمبێلێكی ڤۆلسكواگنی تایبەت بوو لە نزیك رێگەی دابەزین بۆ شەقامی مەخمور، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی دیكەش بەم هۆیەوە زیانی پێگەیشت.
پەیامنێری 964 گەیشتە سەر رووداوەكە و ئەوەی بینرا بەیەكدادانەكە ئەوەندە قورس نەبوو، هیچ زیانێكی گیانیشی نەبوو، بەڵام بۆ ماوەی زیاتر لە نیو كاتژمێر هاتوچۆی لە شەقامەكە پەكخست و بە زەحمەت مەجالی رۆیشتن هەبوو.
پێش ئەو رووداوەكەش هەر لە شەقامی 120 مەتری و بەرامبەر شوقەكانی جیهان سیتی، سێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی دیكەش بە سووكی بەیەكیاندادا، باش بوو ئەویش زیانی گیانی نەبوو، بەڵام یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان لە دواوە زیانی بەركەوت.
ئەم رووداوانە لە كاتێكدایە شەقامی 120 مەتری هەرچوار دەورەی بە كامێرای پۆێنت تو پۆینت تەنراوە و بەرزترین خێرایی دیاریكراو 110 كیلۆمەترە لە یەك كاتژمێردا.
شۆفێرێک لە رووداوێکی هاتوچۆ رزگاری بوو بەڵام ئۆتۆمبێلیکی دیکە ژیانی لێ سەندەوە
رووداوی هاتوچۆ
لە سلێمانی
ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو یاریگای زانکۆدا
سیانیان ئەندامی یەک خێزانن
رۆیشتن بۆ سەردانی پزیشک و تەرمەکانیان ھاتەوە
سەربازێک لە خورماتوو
لە جامی ئۆتۆمبێلەکەی کەوتە دەرەوە و گیانی لەدەست دا
دوو کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە ماون
دووەم برینداری رووداوی هاتوچۆکەی هەڵەبجە گیانی لەدەست دا
كۆنسوڵگەری چین پاڵپشتی دارایی دهكات