مرۆڤەکانی ئەم دوورگەیە 10 ساڵ زیاتر لەوانی تر دەژین

+964
عادل کانەبی

لە دوورگەی ئیکاریای یۆنانی ژیان شیرینە و زۆر درێژە، یەکێک لە نهێنییەکانیشی شاخەوانییە.

ئیکاریا کە دوورگەیەکی یۆنانییە، بەڵام جیاوازییەکەی لەگەڵ دوورگەکانی تر ئەوەیە لێرە ژیان هەیە، خەڵکی زۆر زیاتر لە دانیشتوانی دوورگەکانی دیکە دەژین.

خەڵکی ئیکاریا بە تێکڕا 10 ساڵ زیاتر دەژین لە چاو مرۆڤەکانی دیکەی سەر زەوی، نزیکەی یەک لە هەر سێ ئیکارییەکان تا تەمەنی نەوەدەکانی تەمەنیان دەژین.

بە گوێرەی کتێبێکی نووسەر دان بویتنەر، بە ناوی ناوچە شینەکان وردەکاری زیاتری دەربارەی پێنج ناوچەی بچووکی ژیان کردووە کە ئیکاریا یەکێکە لەو پێنج ناوچەیە کە تەمەنی دانیشتوانەکانیان زیاترە لە تەمەنی دانیشتوانی ئەوروپا و ئەمریکا.

لەم دوورگەیە رێژەی توشبوونیان بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ زۆر کەمترە، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر تووشی خەمۆکی و بیرچوونەوە دەبن، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئەو نووسەرە.

ناوی دوورگەکە بە ناوی ئیکارۆسەوە ناونراوە، ئەو گەنجەی لە ئەفسانەی یۆنانیدا زۆر لە خۆر نزیک بووەتەوە و خۆی خستووەتە ناو دەریاوە.

دوورگەی ئیکاریا دەکەوێتە وڵاتی یۆنان و ژمارەی دانیشتیوانی نزیکەی 10 هەزار کەسە.