سێ خەزانی گەورەی ئاو

لە زێی بچووكەوە ئاو بۆ پڕۆژەیەكی قەزای قوشتەپە و دەوروبەری رادەكێشرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە پڕۆژەیەكی ئاو بۆ قەزای قوشتەپە و دەوروبەری ئەنجام بدرێت، كە ئاو لە زێی بچووكەوە بۆ پڕۆژەكە رادەكێشرێت.

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ 9.9.2024 رایگەیاند، بە زیاتر لە 189 ملیار دینار پڕۆژەیەكی ستراتیژیی ئاو بۆ قەزای قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.

“پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، یەكێكە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت و پێكهاتووە لە سێ خەزانی گەورەی ئاو، یەكێك لەو خەزانانە لە سنووری بیستانەیە و یەكێكیشیان لە قوشتەپەیە، كە لە رۆژێكدا توانای بەرهەمهێنانی (72 هەزار مەتر سێجا) ئاوی خواردنەوەی دەبێت و بەمزووانە دەست بە كارەكانی دەكرێت و هەوڵدەدرێت لە ماوەیەكی كەمدا پڕۆژەکە تەواو بكرێت”، لە راگەیاندنەكەی پارێزگای هەولێردا واهاتووە.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، بە گشتی پڕۆژەكە كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بێستانە و زیاتر لە 60 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری شارى هەولێر.

رێگای قوشتەپە - قەشقە تێكچووە و داوای چاككردنەوەی دەكر...

رێگای قوشتەپە - قەشقە تێكچووە و داوای چاككردنەوەی دەكرێت