بە کرێی رۆژانە

کشتوکاڵ و نەمامگەی ناڵپارێز چوار پاسەوانیان دەوێت

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتيی ناحیەی ناڵپارێز، ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەکەی دەکات، ئەگەر دەیانەوێت پاسەوانی بکەن، بەشی کشتوکاڵ و نەمامگەی ناحیەکە ئێستا پێویستیان بە یەکی دوو پاسەوانە.

رۆژی سێشەممە 10.9.2024، دواڕۆژی پڕکردنەوەی فۆڕمە و دەرفەتەکەی یەک رۆژی ماوە.

بەڕێوەبەرایەتيی ناحیەکە ئەمڕۆ دووشەممە 9.9.2024 نوسیوویەتی، ئاگادارتان دەکەینەوە هەردوو بەشی کشتوکاڵی ناڵپارێز و بەشی نەمامگەی ناڵپارێز، پێویستیان بە یەکی دوو کەس هەیە بۆ پاسەوانی شەو و رۆژی فەرمانگەی کشتوکاڵ و نەمامگەکە.

گرێبەستەکە بە شێوی كرێی رۆژانەیە (اجور یومی)، مەرجیشە ئەو کەسانە دانیشتووی ناو سەنتەری ناحیەی ناڵپارێز بن و لە رەگەزی نێر بن،  تەمەنیشیان لە 24 ساڵ بۆ 40 ساڵیدای بێت و ژیانی هاوژینی پێک هێنابێت.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو کارە بەدەستبهێنن، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە بکەن، وە کارتی زانیاری و کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆیان ببەن و فۆڕم پڕبکەنەوە.

پێنج فەرمانبەر بە شێوەى گرێبەست دادمەزرێندرێن

پێنج فەرمانبەر بە شێوەى گرێبەست دادمەزرێندرێن

جوتیاران گرێبەستە کشتوکاڵییەکانییان دەکرێت بە ناوی خۆ...

جوتیاران گرێبەستە کشتوکاڵییەکانییان دەکرێت بە ناوی خۆیانەوە