سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقییان کردووە
کەمئەندامان داوای هاوتاکردنی موچەکانیان دەکەن
+964
دیلان محەمەد جەزا
کۆمەڵەی کەمئەندامانی کوردستان چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم ناکەن، و داواکاریان گەیاندە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هاوتا کردنی موچەکانیان.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ دووشەممە 9.9.2024، سەردانی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کردووە و لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەتەوە بە مەبەستی گەیاندنی داواکاری.
وتیشی، تەنیا یەک داواکاریان پێشکەش کردووە، داواکەیان ئەوە بووە لە دوای خانەنشینان بە مافێکی رەوای خۆیان دەزانن، موچەی کەمئەندامانی کوردستانیش هاوتای موچەی کەمئەندامانی عێراق بکرێت.
روونیشیکردەوە، نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەیاندنی داواکەیان بە وەزیری کاری عێراق و دارایی تا لەگەڵیان دابنیشن و ئەو بابەتە یەکلایی بکەنەوە.
”تا ئێستا کەمئەندام لە هەرێمی کوردستان 100 بۆ 150 هەزار دینار وەردەگرێت و هاوتا کردنی موچەکانمان مافێکی رەوای خۆمانە”. سامان حسێن وای وت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
حەوت جۆر پیشەیە
راهێنانی پیشەیی کرایەوە و کەمئەندامان دەتوانن داوا پێشکەش بکەن
خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی چەمچەماڵ
بڕۆن بایۆمەتری بکەن دەنا موچەکانتان دەبڕدرێت
چی پێویستە؟
کەمئەندامە بێ کۆدەکانی شارەزوور بچن بایۆمەتری بکەن
"وهزیرى كار دهچێته بهغدا"