لە سلێمانی

هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

+964

دیلان محەمەد جەزا

بریارە سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بگاتە سلێمانی و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارە بۆ جوتیارانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیارە سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بگاتە سلێمانی و لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پارە بۆ جوتیاران خەرج دەکرێت.

باسی لەوەکرد، بڕی پارەی تەرخانکراو 67 ملیار و 84 ملیۆن و 116 هەزار دینارە و سەرجەم ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە لە 12.6.2024 تا27.6.2024 گەنمیان رادەست کردووە.

ئەوەی خستەڕوو، لە پارێزگای سلێمانی بری 277 هەزار و 500 تۆن گەنم وەرگیراوە لە جوتیاران و لە کاتی دابەشکردنی پارەکەدا جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەغدا 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی نارد

بەغدا 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی نارد