تیمه‌كان ده‌ڵێن كۆتاییمان به هه‌ڵدانه‌وه‌ى هێناوه
روفاتى له‌بیركراو له‌ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى عه‌لۆ عه‌نته‌ر ده‌دۆزرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوى تایبه‌ت مافه‌كانى مرۆڤ له شنگال ده‌ڵێت، هێشتا روفاتى له‌بیركراو له‌ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى عه‌لۆ عه‌نته‌ر له سنوورى ته‌له‌عفه‌ر ماون، كه‌چی تیمه‌كان كۆتاییان به هه‌ڵدانه‌وه‌ى هێناوه، ئه‌مه‌ش جۆرێك له گوێنه‌دانه به كاره‌كانیان.
ئه‌و تیمانه‌ى كار له هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه كۆمه‌ڵه‌كه كردووه، بریتی بوون له تیمى نیشتمانى عێراقی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، تیمى پزیشكى دادى به‌غدا، تیمی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و نوێنه‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ICMP كه تایبه‌ته به هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
رێكخراوى (به‌تریكۆر)یش ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه چاودێری هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى سنوورى شنگال و ته‌له‌عفه‌ر ده‌كات.
خه‌یری عه‌لی ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى عه‌لۆ عه‌نته‌ریان كردووه و چه‌ند رووفاتێكی له‌بیركراو و فه‌رامۆشكراویان له‌ناو گۆڕه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و تیمانه‌ى كارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كه‌یان كردووه، كاره‌كانیان وه‌ك پێویست نه‌بووه و پشتگوێ‌یان خستووه، ئه‌م حاڵه‌ته‌یان پێشتریش له هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له سنوورى شنگالیش بیندراوه”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تیمه‌كه به‌فه‌رمى كۆتاییان به هه‌ڵدانه‌وه‌ى كۆڕه‌كه هێنا و رایانگه‌یاند كه توندراوه 158 روفات ده‌ربهێنن.
به‌پێی پێشبینیه‌كانى پێشتر كه رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ بۆ ژماره‌ى قوربانیانى ناو ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه كردوویانه، باس له زیاتر له هه‌زار 500 هاوڵاتى ده‌كرێت كه چه‌كدارانى داعش له‌و گۆڕه كۆمه‌ڵكوژى كردبن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و جۆره كارانه چونكه دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵانه كاریگه‌رى خراپ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نى ده‌رونى خاوه‌ن رووفاته‌كان یاخود ئه‌و كه‌سوكارانه‌ى كه هێشتا روفاته‌كه‌ینان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
خه‌ریری ده‌شڵێت، پێویسته جارێكی دیكه كار له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕه بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى هه‌رچی رووفاتى تێدایه ده‌ربهێندرێن.
له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه كرا، به‌ڵام به‌هۆى بوونى مارو دووپشكێكى زۆر له‌ناو گۆڕه‌كه نزیكه‌ى 20 رۆژ كاره‌كانێ دواخرا و له‌كۆتایی مانگى رابردووش كۆتاییان به‌كاره‌كان هێنا.
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى عه‌لۆ عه‌نته‌ر له چاڵێكدایه كه قوڵییه‌كه‌ى زیاتر له 10 مه‌تره، كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگاى ناحیه‌ى عه‌یازییه له سنوورى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر و حه‌وت كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى قه‌زاكه دووره.
كۆمه‌ڵكوژییه‌كەی ناوى بۆ ساڵى 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك چه‌كدارانى داعش گه‌یشتنه سنووره‌كانى شنگال و ته‌له‌عفه‌ر به هه‌زاران هاوڵاتیان بێسه‌روشوێن كرد.
پێشتر خه‌لیل محسین، قایمقامى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر به 964ـى راگه‌یاندبوو، بڕیارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕه له‌ژێر راسپارده‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه و ئه‌وانه‌ى له‌ناو ئه‌و گۆڕه‌شدا كۆمه‌ڵکوژكراون بریتین له هاوڵاتیانى ئێزیدی توركمان.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه رێكخراوى به‌تریكۆر به 964ـى داوه، له سنوورى تا ئێستا 92 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و 700 رووفاتیش ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى به‌غدا كراون بۆ ناسینه‌وه‌یان، به‌ڵام ته‌نیا 342 رووفات له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA ناسراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش كارى پشكنینان به‌رده‌وامه.