"هاوشێوەی پێشانگایەک دەبێت"
دیداری بازرگانیی کۆمپانیاکانی ئێران و هەرێم لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
964+
شۆڕش قادری
کۆتایی ئەم مانگە دیداری بازرگانی لە نێوان کۆمپانیاکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
مەعروف هەرکی، جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانيی هەولێر بە 964ـی وت، “لەگەڵ بەرپرسی بەشی بازرگانی لە کونسوڵگەری گشتيی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کۆبووینەوە و بڕیارمان داوە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا دیدارێکی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیاکانی ئێران و هەرێم بەڕێوەبچێت”.
“دیدارەکە لێکتێگەیشتن دەبێت و هاوشێوەی پێشانگایەک دەبێت، تێیدا بازرگانان و خاوەنکارانی هەردوولا دەتوانن کاڵاکانیان بخەنەڕوو و لە بواری هاوردە و هەناردەکردن، ئاڵوگۆڕی زانیاری بکەن و دیدار و گفتوگۆ ئەنجام بدەن”، مەعروف هەرکی وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دیدارەکە سوودی زۆری بۆ بازرگانان و پیشەوەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و داوا دەکەن ژمارەیەکی زۆر بەشداريی تێدا بکەن.