لە یەک مانگدا 16 راوچى

 لە سلێمانى بە دوو رۆژ جارێک راوچییەک دەستگیر دەکرێت

964+

وریا فەتاح

لە بازیان دوو راوچى بە تۆمەتى راوکردنى باڵندەى کێوى دەستگیرکران، تەنیا لە یەک مانگدا 16 راوچى لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان لە سنووری گوندی دەرگەزێن توانیان دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر بکەن.

لەگەڵ دەستگیرکردنى ئەو دوو راوچییە، دەستگیراوە بەسەر شەش باڵندەى زیندوو لە جۆرى بوکەسورە و سێ قەفەس و دوو تۆڕى راو.

964 بەناو پەیجى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى رۆشت و ئامارى یەک مانگ 8.8.2024 تا 8.9.2024ـى کۆکردەوە و دەرکەوت لەو ماوەیەدا، 31 کەس بە تۆمەتى راوکردن و تێکدانى ژینگە و زێدەڕۆیى و بیرهەڵکەند و ئاگرکەوتنەوە، دەستگیرکراون و لەو ژمارەیە 16 کەسیان لەسەر راوکردنى نایاسایى باڵندە و ماسى بووە.

له‌ سنوورى باڵه‌كایه‌تى دوو راوچى ده‌ستگیر كران

له‌ سنوورى باڵه‌كایه‌تى دوو راوچى ده‌ستگیر كران