یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵى هه‌بوو
دواى زیاتر له چوار مانگ دیواره رووخاوه‌كه‌ى كۆڕێ چاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى زیاتر له چوار مانگ له رووخانى لادیوارێكی گۆڕستانى ناحیه‌ى كۆڕێی سه‌ر به قه‌زاى پیرمام، كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌قامى گشتى، دیواره‌كه چاككرایه‌وه و ته‌نیا كه‌مێك ورده‌كارى و جوانكارى ماوه بۆی بكرێت.
رووخانى دیواره‌كه یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵى هه‌بوو، چونكه له رۆژى 1.5.2024 بەهۆی بارانبارینى زۆر و دروستبوونى لافاو له به‌شێكی ناحیه‌ى کۆڕێ، دیواره‌كە رووخا و چوار ژن كه‌وتنه ژێرى و به‌هۆیەوە یه‌كێكیان گیانی لەدەست دا.
حامید ئیسماعیل محه‌مه‌د ، قایمقامی قەزای پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، كاره‌كانى چاككردنه‌وه‌ى دیواره‌كه كۆتایی هاتووه و ته‌نیا كه‌مێك ورده‌كارى ماوه.
وتیشی “جگه له‌و لادیواره، دیواره‌كانى دیكه‌ى گۆڕستانه‌كه‌ش نۆژه‌نكرانه‌وه”.
رۆژى 14.12.2023 سەرۆکی حکومەتی هەرێم واژۆی لەسەر هێنانە کایەی کۆمەڵێک ناحیەی نوێ کرد، یه‌كێك له‌وانه هێنانەکایەی ناحیەی کۆڕێ بوو و لکاندنی بوو بە قەزای پیرمامه‌وه، به‌ڵام تائێستا كۆڕێ له رووى كارگێڕییه‌وه نه‌كراوه‌ته ناحیه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌شی بۆ دانه‌ندراوه.