هەواى پیسبوو ساڵانە زیاتر لە 8 ملیۆن کەس دەکوژێت

لە رۆژى جیهانى هەواى پاکدا مرۆڤ لە بەردەم مەترسییدایە

964+

وریا فەتاح

مرۆڤایەتى درەنگ بەخۆى کەوت بۆ پارێزگاریکردن لە ژینگە و هەواى پاک، هەر بۆیە مەترسییەکانى بەردەم هەواى پاک گەورەن و هەڵگرى ئاماژەى مەترسیدارن، ئەمڕۆ کە پێنجەم ساڵى یادى جیهانى هەواى پاکە، مەترسییەکان بەو ئاراستەیەم تا 2050 رێژەى پیسبوون لە هەوادا بۆ 50% زیاد بکات.

مێژووی رۆژی جیهانی هەوای پاک

ئەمڕۆ پێنجەم ساڵە یادى رۆژى جیهانى هەواى پاک دەکرێتەوە ئەوەش دواى ئەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2019ـەوە ئەو رۆژەى وەک رۆژى جیهانى ناساند و لە 2020 بۆ یەکەمجار لە زاری مون جای ئین، سەرۆکی کۆماری کۆریاى باشوور یادى کرایەوە  کە لە ئەیلوولی ساڵی 2020 وتى،” زۆر خۆشحاڵم کە یەکەم رۆژی جیهانی هەوای پاک بۆ ئاسمانی شین پیرۆز دەکەم”.

لەئێستادا بەهۆى بوونى کارگە گەورە و زەبەلاحەکان و پاڵاوگەکان و دەردەرە ژەهراوییەکان، هەواى جیهان و شارەکان لە بەردەم مەترسیدایە، مەترسییەکە بە شێوەیەکە ساڵانە نزیكەی حەوت ملیۆن كەس بەهۆى هەواى پیسەوە گیان لەدەست دەدەن،

پیسبوونى هەوا و کاریگەرییەکانى:
پیسبونی هەوا یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان بۆ مردنی پێشوەختە.

لە ساڵى 2021ـەوە ساڵانە 8.1 ملیۆن کەس بەهۆى پیسبوونى هەوا مردوون

ساڵانە 700 هەزار منداڵاى خوار تەمەن 5 ساڵ بەهۆى پیسبوونى هەوا دەمرن
تا ساڵی 2050 پیسبونی هەوا 50% زیاد دەكات
99%ـى دانیشتووانى جیهان هەوای پیسبوو هەڵدەمژن

هەواى پیسبوو تێکڕاى تەمەنى 2 ساڵ کەمکردووەتەوە

پیسبوونی هەوا ساڵانە 8.1 تریلیۆن دۆلار لەسەر ئابوورى جیهان دەکەوێت.

زانایان هۆشداری لە پیسبوونی بەرگەهەوا دەدەن

زانایان هۆشداری لە پیسبوونی بەرگەهەوا دەدەن