"موچە خۆران دەست بە پارەوە دەگرن"
تا چەند هاتنی مووچە کاریگەری لە سەر بوژاندنەوەی بازاڕ هەبووە؟
964+
ئارام ئەبوزێد – هەولێر
پاش هاتنی مووچە بازاڕ کەمێک گەڕموگوڕی پێوە دیارە و هاوڵاتیانیش رای جیاوازیان هەیە لە سەر بوژاندنەوەی بازاڕ، بەشێک لە کاسبکارن دڵخۆشن و بەشێکیش پێیانوایە مووچەخۆر دەست بە پارەکەیەوە دەگرێت و ناوێرێت بەدڵی خۆی پارە خەرج بکات.
کاکەشین جومعە کاسبکارێکی ناو بازاڕی هەولێرە و دەڵێت،”تا رۆژی چوارشەممەی رابردوو بازاڕ سست بوو، بەڵام ئێستا ئیشمان زۆر فەرقی کردووە و بازاڕ بە تەواوەتی جوڵاوەتەوە”.
“بازاڕ و خەڵک وەکوو تەسبیح پێکەوە گرێدراون و کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر یەکتر هەیە، ئەگەر مووچەخۆر مووچەی وەرگرت، یەکسەر بازاڕ دەکرێتەوە و گەرموگوڕتر دەبێت”، کاکەشین جومعە وادەڵێت.
لە لایەکی دیکەوە هاوڵاتییەک بە ناوی گەیلان دەڵێت، “دابەشکردنی مووچە هیچ گۆڕانکارییەکی لەسەر بازاڕ دروست نەکردووە، چونکە خەڵک دڵنیا نییە لە مووچەکەی و دەست بە پارەکەوە دەگرێت و دەترسێت لەوەی کە نەکا تا 50 رۆژی تر مووچە وەرنەگرت”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
سبەی دابەش دەکرێت
خشتەی موچەی مانگی 2 بڵاوکرایەوە
کەمئەندامێکی سەنگەر :
"40 ساڵە قاچێکم لەدەستداوە و ئێستاش ژیانمان بەرەو کولەمەرگی دەڕوات"
"موچەی مانگی 10ـیان بزرکردووە"
کەمئەندامانی سەنگەر ناڕازین؛ "موچەی مانگی یەکمان بەتەنیا ناوێ"
ئەم فەرمانبەرانەش ناتوانن وەربگرن
سبەی شەممە بانکەکان کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی موچە
"کەموکوڕی هەبوو، خەتای عێراقە"
وەزارەتی دارایی نوسراوی دووەمی بۆ 36 ملیار دینارەکە کرد
وەزارەتی دارایی رایگەیاند
موچەی مامۆستا و ژماریەک فەرمانبەری گرێبەست و هەمیشەیی دابەشدەکرێ
چەند موچەخۆرێک لە چۆمان بەسەریان هاتووە