ناوچەیەکی نوێیان بۆ پەنابەران بەکارهێناوە

لە ئەڵمانیا 18 قاچاخچی عێراقی و سووری قۆڵبەست کران

964+

ئەحمەد مستەفا

پۆلیس و تیمە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا، “هەڵمەتێکی بەرفراوانیان کردە سەر چەند تیمێکی قاچاخچی عێراقی و سووری و 18 کەسی باندەکە و تۆمەتباریان دەستگیرکرد”.

ئەم قاچاخچییانە تۆمەتبارن بە “بازرگانیکردن بە پەنابەران” و ناوچەیەکی نوێیان لە ویلایەتی تورینجیا بۆ پەنابەران بەکارهێناوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران زانیاری لەسەر پڕۆسەکە ئاشکراکردووە و وێنەیەک لە زانیارییەکان 964 بینیویەتی و دەڵێت، “هەڵمەتەکە لە شاری جێنا لە ویلایەتی تورینجیا چڕبووەتەوە کە لە رێگەی باڵکانیانەوە پەنابەران بە قاچاخ دەبەنە ئەڵمانیا”.

هەڵمەتەکە بە درێژایی رۆژی چوارشەممە درێژەی هەبووە، دەزگاکە دەڵێت، “هەڵمەتی دژ بە ئەڵقەی قاچاخچێتی مرۆڤ، بە گشتی پشکنینی 19 دامەزراوە لە ویلایەتەکانی (تورینجیا، بادن-ڤورتێمبێرگ، شلێسویگ-هۆڵشتاین، باکووری ڕاین-وێستفالیا، ساکسۆنیا-ئانهاڵت)ی گرتووەتەوە”.

فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی سێ قاچاخچی سوری و دوو عێراقی جێبەجێکراوە، دەزگاکە دەڵێت، “لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان بە گشتی 18 تۆمەتباریان کردووەتە ئامانج و دەستگیرکراون”.

ئەو باندە لە ماوەی ساڵانی 2023 و 2024 گومان دەکرێت، لانیکەم 140 کەسیان لە رێگای باڵکانی رۆژئاواوە بۆ ئەڵمانیا بە قاچاخ بردبێت بۆ شاری جێنا، بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، “ئەو پارەیەی کە پێی دەوترێت “گواستنەوەی بانکی” بۆ مووچەی ئەندامانی باندەکە بەکارهاتووە”.

مێركڵ، ئەڵمانیای كردە سێیەم وڵاتی پەناگەی پەنابەران ل...

مێركڵ، ئەڵمانیای كردە سێیەم وڵاتی پەناگەی پەنابەران لە جیهاندا