ژنە راوێژکاری ئەڵمانیا

مێركڵ، ئەڵمانیای كردە سێیەم وڵاتی پەناگەی پەنابەران لە جیهاندا

+964

ژووری هەواڵ

ئەنگێلا مێرکڵ، ئەو سەرکردەیەی کە حەزێکی گەورەی هەبوو بۆ داڵدەدانی زۆرترین پەنابەر لە وڵاتەکەیدا و بەم کارەشی وڵاتەکەی کردە سێیەمین گەورەترین وڵات لە راگرتنی پەنابەران.

سەرکردە ئاشتیخوازەکەی ئەڵمانیا، خاڵی سەرەكی بوو لە سیاسەتەکانی ئەوروپا.

مێرکڵ یەکەمین ژنە راوێژکاری ئەڵمانیا بوو، نە لە پێش و نە لەپاش ئەو، ئەڵمانیا راوێژکارێکی ژنی هاوشێوەی ئەوی نەبووە، چانسڵەری ئەڵمانیا بوو هاوشانی سەرۆک وەزیران، کە گەورەترین دەسەڵاتی وڵاتە.

مێرکڵ لەبەر دۆخی دینداری باوک و باپیرانییەوە، ژیانی منداڵی لە لادێکانی دەوروبەری بەرلین بەڕێکردووە. کە 90 کیلۆمەتر لەپایتەختی بەرلینەوە دوورە، تا لە ساڵی 968 مێرکڵ پەیوەندی بە گەنجانی ئەڵمانیای ئازاد (FDJ) ەوە کرد، کە بزووتنەوەیەکی فەرمی گەنجانی کۆمۆنیست بوو کە پارتی یەکێتی سۆسیالیستی مارکسی – لینینی دەسەڵاتداری و پاڵپشتیان دەکرد.

مێرکڵ دەیگوت هەندێک جار ژیان نزیک بوو لە ئاسوودەیی بە شێوەیەکی دیاریکراو، چونکە هەندێک شت هەبوون کە مرۆڤ بە سادەیی ناتوانێت کاریگەری لەسەر دروست بکات.

ئەنگێلا مێرکڵ ئێستا تەمەنی 70 ساڵەو وەک سیاسەتوانێکی ئەڵمانی خانەنشین خەریکە لە دۆخی سیاسی دنیا دەڕوانێت.

تەخت و تاراج بەرنامەیەکی نوێی 964

تەخت و تاراج بەرنامەیەکی نوێی 964