دیمه‌نێكی ئه‌و 10 تۆمه‌تباره‌ى ئه‌مڕۆ له كه‌ركوك ده‌ستگیر كراون... وێنه: پۆلیسی كه‌ركوك.
كه‌ركوك
له كه‌مینێكدا 10 تۆمه‌تبارى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ كه‌مینێكیان بۆ تۆمه‌تبارانى ماده‌ى هۆشبه‌ر داناوه‌ته‌وه و توانیویانه 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن.
چالاكییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌جێكى تایبه‌تى تاكتیكی و هێزه‌كانى سوات ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنیشیان ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ماده‌ى هۆشبه‌ر و كه‌لوپه‌ل و ته‌رازوێكی ئه‌لیكترۆنیشدا گرتووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌وانه‌ى گیراون به‌پێی ماده‌ى 28 له‌یاسای نه‌هێشتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر به ژماره 50ـى ساڵى 2017 دادگایی ده‌كرێن.
پۆلیسی كه‌ركوك داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌هه‌ر شوێنێك كه‌سی گۆمانلێكراویان بینى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌ى خێرای 178 بكه‌ن.