له‌سه‌ر سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
حكومه‌تى عێراق پڕۆژه‌ى جیاواز له نزیكه‌ى 20 گوندى سنوورى سلێمانى جێبه‌جێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ژمارەیەک گوندى سنوورى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، كه وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.
پڕۆژەكان بریتین لە تۆڕی ئاو بۆ گوندی ژاڵەی مملحە و یەکەی ئاو بۆ گونده‌كانی باشتە و باوزێ، دروستکردنی بنکەی تەندروستی بۆ گوندی خان رەئوف، یاریگا لە گوندی باشتە، بنکەی تەندروستی بۆ گوندی سورە قەڵات، قوتابخانەی شەش پۆلی لە گوندی مالومە و دروستكردنى قوتابخانەی نۆ پۆلی له گوندی شێخ لەنگەر.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له فه‌یسبووكه فه‌رمییه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م پڕۆژانه لە رێگەی وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە بۆ سلێمانی دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشه‌وە پرۆژەکان راده‌گەیەندرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ى سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سه‌ر به وەزارەتی پلاندانانی عێراقیان، جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئەوەشی خستووه‌تەڕوو، كه جگه له‌م پڕۆژانه، پڕۆژه‌ى رێگاسازیش بۆ گوندەکانی چاڵاوە، کانی مازوو، شێخ عەوداڵان و باوزێ لەگەڵ دیواری راگری گوندی هەڵەدن دروستده‌كرێن و تۆڕی ئاو بۆ گوندەکانی لفتی ئاغا، چاڵاوە، کانی مازو، بەردەشانی سەرو و شێخ عەوداڵان رادەكێشرێت، یاریگا لە گوندی شێخ عەوداڵان دروست دەكرێت، لەگەڵ زیادکردنی شه‌ش پۆل بۆ قوتابخانەی گوندەکە.
هه‌روه‌ها راكێشانى تۆڕی ئاو بۆ گوندەکانی بانی شار، کۆڵانی خواروو، تاسڵوجە، مایندۆڵ و گامێشتەپە ئه‌نجام ده‌درێت.
نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گوندی شیرەمەڕ و دروستکردنی تۆڕی کارەبایی گوندی قەشقە، هەروەها دروستکردنی قوتابخانەیەکی نۆ پۆلی لە گوندی شیرەمەڕ، لەگەڵ نوژەنکردنەوەی قوتابخانەی تاسڵوجـە.
هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه له لاپه‌ڕه‌ى فەرمی فه‌یسبووكه‌كه‌ى د. بڕیار رەشید ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه.