چین و ئه‌مریكاش هۆكارێكی دیكه‌ن

وه‌ستانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له ليبيا‌ نرخی چه‌ند جۆره‌ نەوتێكی دابه‌زاندووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌م به‌یانییه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕەکانی ئاسیا دابه‌زینى به‌خۆوه‌ بینیوه‌، یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە 73 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و به‌راورد به‌دوێنێ 37 سەنت دابەزیوه‌.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 41 سەنت دابەزی و یەک بەرمیل بە 69 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

به‌راود به‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 4.4٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو.

شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان هۆكارى ئه‌م دابه‌زینه‌ بۆ ئەگەری چارەسەربوونی کێشەی کەمبوونەوەی نەوتی لیبیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

باس به‌وه‌شكراوه‌، کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چین و ئەمریکا هۆکارێكی دیكه‌ى دابەزینی نرخی نەوت بێت كه‌ لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دابه‌زینه‌كه‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ لیبیا، ماوەی هەفتەیەكه‌ له‌م وڵاته‌ بەرهەمهێنانی نەوت وەستاوە، بەڵام ئێستا دوو لایەنی نەیار رێککەوتوون کە پێکەوە سەرۆکێک بۆ بانکی ناوەندیی وڵاتەکە دابنێن کە کۆنترۆڵی داهاتی نەوتی ئەو وڵاتەی بەدەستەوەیە، ئەوەش نرخی نەوتی زیاتر دابەزاندووە.

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین