رۆژێک لە رۆژان

“کچەکەمت نادەمێ چونکە تۆ گۆرانیبێژی”

ژووری هەواڵ

هونەرمەند بەیتۆجان لە باکوری کوردستان رۆژێک ئاشنای کچێکی چاو ڕەشی ناوچەکەیان دەبێت لەکاتی رۆشتنی بۆ سەر کانی بەناوی نارێ.

باوکی نارێ مەلای مزگەوتی ناوچەکە دەبێت و کەسێکی دیندار دەبێت.
رۆژان دێ و دەڕوات تا ئەوەی نارێ دڵی بەیتۆجان بۆ خۆی دەبات و بەیتۆ دەکەوێتە داوی ئەشقی نارێوە.

بۆیە بەیتۆجان بڕیاردەدات لەگەڵ نارێ هاوسەرگیری بکات، بەیتۆجان کاتێک دەچێتە خوازبێنی نارێ باوکی نارێ پێی دەڵێت تۆ گۆرانیبێژی و من کچی خۆم نادەمە کەسێک کە گۆرانی بڵێت

نارێ نادەن بە بەیتۆجان و بەیتۆش بەردەوام برینی دڵی دەکولێتەوە بەهۆی بینینی نارێ لە 7 و 8ی ئادار بەهۆی کۆبوونەوەی رۆژی ژنان

بۆیە بەیتۆجان پێنووسەکەی هەڵدەگرێت و ئۆقرەی نەگەیشتن و چیرۆکی نارێ دەکاتە هۆنراوە و دواتر دەیکات بە گۆرانی و دەڵێت.

ئەمە چیرۆکی ئەمجارەی بەرنامەی رۆژێک لە رۆژانە و چاوان بە تێروتەسەلی باسی دەکات.