"چوار تۆمەتبار دەستگیر کراون"

کەسوکاری کۆڵبەرە کوژراوەکەی خورماڵ سکاڵای یاساییان تۆمار کرد

+964

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

رۆژی 18.8.2024 لە سنووری ھەورامان،  بە دیاریکراوی لە خاڵی سنووری (سیپە) لە نزیک گوندی سەرگەت، بە تەقەی ھێزەکانی پاسەوانی سنوور گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ بە ناوی (ئارام خەلیل) کوژرا.

محەمەد خەلیل، برای ئارام خەلیل بە 964ـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ سکاڵامان لەسەر چوار کەس تۆمار کردووە، کە تۆمەتبارن بە کووشتنی براکەم، پۆلیس پێی راگەیاندووین کە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و لە ئێستادا لە ھەولێرن، ئێمەش گومانمان لە راستی ئەو قسانە ھەیە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری و پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، 964 پەیوەندی بە بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوو بابەتەکە پشتڕاست، یان رەتبکاتەوە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر 964 پەیوەندی بە ئەرکان محەمەد، ئامر فەوجی پاسەوانی سنووری ناوچەکەوە کرد، ئەو تەنھا وتی: کەیسەکە پەیوەندی بە داواکاری گشتییەوە ھەیە،

تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و کەیسەکەش دراوەتە دادگا، و ئەوان کاری لەسەر دەکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کۆڵبەرێکی خەڵكی هەورامان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان كوژ...

کۆڵبەرێکی خەڵكی هەورامان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان كوژرا