لە کوێستانەکانی برادۆست
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەوە کەسێک گیانی لەدەست دا
+964
ئاکام غەفور – سۆران
نوێکرایەوە لە کاتژمێر 6:00
کاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەکان بۆ 964 وتی، تەرمی ئەو کەسەی کە بەهۆی بۆردوومانەوە گیانی لەدەستاوە گەیشتووەتە نەخۆشخانەیەکەیان.
وتیشی، ئەو کەسە تەمەنی 29 ساڵە و رەوەندە لە کوێستانەکانی چنینن، هەر خۆی نەبووە لەگەڵ مامی بووە لە ناو مەڕوماڵاتدا لە ناوچەی مێرگەحەوش کە بەشێکە لە کوێستانەکانی لۆلان، بەڵام مامی سەلامەتە .
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە زەبری بەهێز بەرسەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و ئێستا بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی سۆران.
زانیاری پێشووتر…
بەهۆی بۆردومانەوە لە کوێستانەکانی برادۆست کەسێک گیانی لەدەست دا.
نەخۆشخانەی سیدەکان بۆ 964، ئاگادار کراینەوە کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەوە کەسێك گیانی لەدەستداوە، تیممان دەرچووە و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە رەوەندە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر