
دادگاى باڵاى فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: 964
دادگای فیدراڵی بەنیازی دوو بڕیاری دیکەیە لەسەر هەرێمی کوردستان
964+
هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
دادگای فیدراڵی عێراق واز لە هەرێمی کوردستان ناهێنێت، دوای بڕینی بەشە بودجەکەی، کۆتایی ئەم مانگەش دوو دانیشتنی دیکەی هەیە و بڕیار لەسەر دوو سکاڵا دەدات لە دژی.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، رۆژی 30 ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی دادگای فیدراڵی بەڕێوەدەچێت لەسەر سکاڵایەکی کۆمپانیای بازرگانی خۆراکی عێراق کە داوای پارەی 17 ساڵی مانگانەی بەشەخۆراکی هاوڵاتیانی هەرێم دەکات کە نەگەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا.
بە وتەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە قسەی بۆ تۆڕی 964 کردووە،”ئەو پارەی کە لەبەرامبەر بەشەخۆراکی مانگانە لە هاوڵاتی وەردەگیرێ دەبێت بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی بازرگانی، لە 2004 تاوەکو 2021 هەرێم ئەو پارەی نەگەڕاندووەتەوە.”
ھاوکات، 31ی ئەم مانگەش دانیشتنێکی تری دادگای فیدراڵی بەڕێوەدەچێت لەسەر سکاڵایەک کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
دوای رێکنەکەوتنی حیزبەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، رۆژی 9ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2022 پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پێشنیازهیاساى بهردهوامبوونی خولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستانی پەسند کرد و تەمەنی خولی پێنجەمی تا 31ی 12ی 2023 درێژکردەوە.