"پارەکەی نێردراوە"

زیاتر لە ساڵێکە سلێمانی چاوەڕوانی پسوڵەی ئەلیکترۆنیە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

زیاتر لە ساڵێکە مامەڵەی پسوڵەی خۆراک بەهۆی بەئەلیکترۆنی کردنی، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە راگیراوە، بۆ ئەو مەبەستەش پارەی سەرجەم هاوڵاتیانی سلێمانی نێردراوە، بەڵام تا ئەم ساتە پڕۆسەکە دەنگی نییە.

ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە 964 وت،”ماوەی ساڵێک و هەشت مانگە مامەڵەی پسوڵەی خۆراک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەستێنراوە و تا ئێستا چاوەروانی دەستپێکردنەوەین”.

باسی لەوەشکرد، پسوڵەی خۆراک دەکرێتە ئەلیکترۆنی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە و بۆ هەر هاوڵاتییەک بڕی هەزار دینار دیاریکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆتایی ساڵی رابردوو پارەی سەرجەم هاوڵاتیانی سلێمانی نێردراوە بۆ عێراق بە مەبەستی دروستکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنی، لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 500 خێزان هەیە و نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتییە.

“منداڵی تازە لەدایکبوو و ئەو کەسانەی هاوسەرگیرییان کردووە، مامەڵەیان بۆ نەکراوە و چاوەڕوانی بڕیاری عێراق دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی مامەڵەکە”، ئاراس محەمەد ئەوەشی وت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

تا کۆمپانیاکە نەیەتە سلێمانی فۆڕمی خۆراکی نوێ تۆمار نا...

تا کۆمپانیاکە نەیەتە سلێمانی فۆڕمی خۆراکی نوێ تۆمار ناکرێ