پشكنين بۆ ئاوەڕۆی شارەکە دەکرێت
ئایا له سلێمانى ڤایرۆسی ئیفلیجی مناڵان بڵاوبووه‌ته‌وه؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى نموونه‌ى ئاوى ئاوه‌ڕۆ وەرگیراوە و پشكنینى بۆ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى بۆیان روون ببێته‌وه كه ئاخۆ ڤایرۆسی ئیفلیجی مناڵان له شاره‌كه بڵاوبووته‌وه یان نا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی خۆپاراستنی تەندروستی (یەكەی پەتاگەری) سەر بە (هۆبەی نەخۆشیە گوازراوەكان) له بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان بە هاوكارى بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى سلێمانی، بەردەوامن لە وەرگرتنى نموونە لە (ئاوەڕۆی سلێمانی) لە ناوچەی دەروازە و گواستنەوەی نمونەی وەرگیراو بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا.
باس له‌وه‌كراوه كه ئامانج له‌وه‌رگرتنى نموونه‌ى ئاوه‌كه، بریتیە لە زوو دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی مناڵان و گرتنەبەری رێكاری پێشوەختە لە ئەگەری بوونی ئەو ڤایرۆسە لە نێو كۆمەڵگادا.
به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌ى ئیفلیجى منداڵان له‌ناو سلێمانى، 964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به د. رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانییه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
له په‌یوه‌ندییه‌كیشدا زه‌رده‌شت ره‌فیق وته‌بێژى شاره‌وانى سلێمانى، كه شاره‌وانییه‌كه‌ى هاوكارى بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنى ته‌ندروستییه بۆ ئه‌م پشكنینه به 964 ـى وت، ئاگادارى ئه‌م پشكنینه نییه و ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی به لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه.