واژو کۆدەکرێتەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڵمەتێکیان بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیاندا دەستپێکردووە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی کوردستانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا داوا لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن، کە رێوشوێنی داننان بە زانکۆی گەرمیان تەواو بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27.11.2024، کاروان یاروەیس، بە 964ـی رایگەیاند هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆی پشتیوانی سەرۆکی فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی عێراقیان دەستپێکردوە و هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، پارتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ و ژمارەیەک پەرلەمانتار ئیمزایان کردو.

“هەڵمەتەکە بەردەوامە تا زۆرترین واژووی پشتیوانی بۆ کۆدەکرێتەوەو دواتر ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی دەکرێت”، کاروان یاروەیس وای وت.

تائێستا پرسی داننان بە زانکۆی گەرمیان لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بە هەڵواسراویی ماوەتەوە، هۆکارەکەیشی بونی ژمارەیەک کۆلێژی زانکۆکەیە لە خانەقین.

کولێژەکانی زانکۆی گەرمیان لە خانەقین، ژمارەیان سێ کۆلێژە: کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتیەکان، کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاریی

زانکۆی گەرمیان ئاگاداری سێ یەکەمەکان دەکاتەوە

زانکۆی گەرمیان ئاگاداری سێ یەکەمەکان دەکاتەوە