دەنگی فڕۆکە دەبیسرێت

سێ جار سنووری گوندی گەڵاڵە لە شارباژێر بۆردومان کرا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

کەمێک لەمەوبەر سنووری گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شارباژێر بۆردومان کرا و تا ئێستاش دەنگی فڕۆکە لە ناوچەکە دەبیسرێت.

عەلی ساڵح ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە بە 964ـی وت، نزیکەی کاتژمێر 9:15 ی ئەمشەو 2.9.2024 سێ جار چیای ئاسۆس لە نزیک گوندی گەڵاڵە بۆردومان کراوە و هێشتا دەنگی فڕۆکە لە ناوچەکە دەبیسرێت.

باسی لەوەش کرد، بۆردومانەکە لە گوندەکەیانەوە دوورە و زیان بە خەڵکی گوندەکە نەکەوتووە، تەنیا چیای ئاسۆس بۆردومان کراوە.

“بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر نەکەوتووەتەوە و چاودێری چیاکە دەکەین بۆ کەوتنەوەی هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە”، عەلی ساڵح وات وت.

لە ماوەی رابردوودا چەندین جار گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکراوە و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەهۆى بۆردومانەوە ئاگر لە سنوورى گوندەکانى گەڵاڵە و قا...

بەهۆى بۆردومانەوە ئاگر لە سنوورى گوندەکانى گەڵاڵە و قامیش کەوتەوە