نەخۆشخانەکە وەڵامی نەبوو

قایمقامی هەولێر: بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی “پار”مان داخست

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

قایمقامی ناوەندی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچی لە ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەی تایبەتی پار، ژووری نەشتەرگەرییەكەیان داخست و ئیجرائاتەكانی دیكەش دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی.

نەبەز عەبدولحەمید ئەم ئێوارەیە بە 964ی راگەیاند، لیژنەكانی قایمقامیەت، كە نوێنەری تەندروستییشیان لەگەڵدایە، سەردانی نەخۆشخانەی “پار”یان كردووە و پشكنیان بۆ كردووە، دەركەوتووە لە ژووری نەشتەرگەری ئەو سۆندەی بۆ نەخۆش بەكاردێت، دووجار بەكارهێنراوە، ئەمەش سەرپێچییە و پێویستە هەر سۆندەیەك یەك جار بۆ یەك نەخۆش بەكاربهێنرێت، لەبەر ئەوە بڕیاری داخستنی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەكەمان دا.

سەبارەت بە ماوەی داخستنەكە، نەبەز عەبدولحەمید ئەوەی خستەڕوو، ئەوان ئەمڕۆ دایانخستووە و ئیتر كارەكە وەك ئیجرائات و سزادان دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی.

سەبارەت بەم بابەتە، 964 پەیوەندی بە بەشی كارگێڕیی نەخۆشخانەی پار كرد، بەڵام كارمەندێك وەڵامی دایەوە و رایگەیاند، ئێستا بەرپرسانی ئیدارەی نەخۆشخانە لەوێ نین و سبەی دەتوانن پەیوەندی بكەنەوە و روونكردنەوەی ئەوان وەربگرن.

نەخۆشخانەی پار نەخۆشخانەیەكی ئەهلیی گەورەیە لە هەولێر.

بەڕێوەبەرانی شەش بەشی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە دەستیا...

بەڕێوەبەرانی شەش بەشی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە دەستیان لەکارکێشایەوە