بەراورد بە هەمان رۆژى ساڵى رابردوو زیاتر لە 12 دۆلار دابەزیوە
نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
وریا فەتاح
هاوشێوەى هەفتەى رابردوو، لەیەکەم رۆژى هەفتەى نوێى بازاڕى نەوت، نرخەکەى بەردەوامە لە دابەزین و بە 76 دۆلار و شتێکە.
بە پێی نرخەكانی ئەمڕؤ یەکشەممە 2.9.2024، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 76.32 دۆلارە، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكساس 73.02 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ساڵى پار لە هەمان رۆژدا، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 55 سەنت بووە، بەمەش بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى نەوت بۆ هەر بەرمیلێک زیاتر لە 12 دۆلار دابەزیوە.
لە عێراقیشدا بەرهەمهێنانی نەوت كەم دەكرێتەوە، ئەمەش وەك پابەندبوونی وڵاتەكە بە بڕیاری رێكخراوی ئۆپێك پڵەس، كە بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، بەرهەمهێنان كەمدەكرێتەوە.
لە مانگى تەممووزى رابردوودا، عێراق 108 ملیۆن و 53 هەزار و 356 بەرمیل نەوت هەناردە کردووە، واتا تێکڕاى هەناردەى رۆژانە 3.4 ملیۆن بەرمیل بووە.