ئەو قوتابخانەی خێرخوازێك لە بەحركە دروستی دەكات. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
سنووری هەولێر
19 قوتابخانەی نوێ بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەكرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 19 قوتابخانەی دیكەش بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە دەبن.
ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ یەكشەممە بە 964ی راگەیاند بۆ ئەمساڵى خوێندن 19 قوتابخانەى نوێ بە رووى قوتابیاندا دەکرێنەوە.
پارێزگاری هەولێر، كە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پەروەردە پڕۆژەی دروستكردنی قوتابخانەیەكیان لە ناحیەی بەحركە بەسەركردەوە، ئاماژەی بەوە دا، 19 قوتابخانەی نوێ لە سنووری پارێزگای هەولێر بونیاد نراوە و هەموویان بۆ ئەمساڵى خوێندنی 2024 – 2025 دەكرێنەوە.
سەبارەت بەو قوتابخانەیەی لە بەحركە دروست دەكرێت، پەیجی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، قوتابخانەكە لە جۆری A یە و لەسەر رووبەرى (7500 مەتر2) لەسەر ئەركی خێرخواز ئەحمەد رێكانی دروست دەکرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، قوتابخانەكە ئێستا لە قۆناغى کۆتاییدایە و بڕیارە بۆ ئەمساڵى خوێندن بە رووى زیاتر لە (600) قوتابى دانیشتوانى ناحیەی بەحركە بكرێتەوە.
چەند قوتابخانەیەکی کۆیە نۆژەن دەكرێنەوە
قوتابخانە
"180 منداڵ لە هێرشی سەر ئێران کوژراون"
یونسێف: کوشتنی منداڵ دڕندەیی جەنگ نیشان دەدات
تا 23.3.2026
پشووی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن درێژکرایەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا:
"لە ئەمساڵەوە وانەى کوردى و عەرەبى ئەژمار دەکرێن"
راپۆرتی 20 ساڵی ماددەی 140ـی بڵاوکرایەوە