هەواڵەکان

لە سلێمانى بایکۆتە و خێزانى گەنجە کوژراوەکەى دهۆکیش هەڕەشەکانیان دەبەنە ئیستانبوڵ

ژووری هەواڵ

دواینجار کە لە هەرێمى کوردستان موچە دابەشکرا 55 رۆژ لەمەوبەر بوو، لەو رۆژەوە فەرمانبەران و موچەخۆران هیچ پارەیەکى موچەیان نەخستۆتە گیرفانیان و وەزارەتى دارایش دەنگى نییە، لە سلێمانى فەرمانبەرانى چەند فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەک گەیشتە لوتیان و بایکۆتیان کرد.

شەوى رابردوو گەنجێکى کەڵەکچى سەر بە پارێزگاى دهۆک لە ئیستانبوڵ درایە بەرد چەقۆ و کوژرا، ئامۆزاى ئەو گەنجە کە ناوى ئەکرەم نەسڕوڵایە بە 964ـى وت، تەنیا لەسەر ئەوەى بەزمانى کوردى قسەى کردووە، بە 12 کەسەوە داویانەتە بەر چەقۆ و کوشتویانە و ئامۆزایەکى دیکەشى بریندارە

دواجار کۆلێرا گەیشتە گەرمیان و لە کەلار و کفرى دوو ژنى توشکرد.

بۆ جاری دەیەم دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان لە رێگای خۆپیشاندانەوە داوا دەکەن دابمەزرێن، ئەمڕۆ یەکشەممەش ئەو دەرچووانە لە بەردەم بینای فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک کۆبوونەوە، رەتیان کردووە و داوایان كرد هەموویان دابمەزرێندرێن، نەك تەنیا نیوەیان.