بۆ ماوەی 60 رۆژ

دواکەوتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا شەش بەرپرسی بە دەرکردن دا

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆی دروستبوونی پشێوی و دواکەوتنی چەند گەشتێک لە فڕۆکەخانەی بەغدا، شەش بەرپرسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بۆ ماوەی 60 رۆژ لەکار لادەدرێن.

مەناف عەبد ئەلمونعیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، یەکێکە لە ئەو بەرپرسانەی کە لەکارلادراون.

لەکارلابردنی ئەو بەرپرسانە لەدوای دروستبوونی پشێوی و داوکەوتنی چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی بەغدا دێت لە رێکەوتی 31.8.2024، وەزیری گواستنەوەش لیژنەیەکی لێکۆڵینوەی پێکهێناوە بۆ زانینی هۆکاری ئەو کێشانە، بڕیارە لیژنەکە لە 60 رۆژدا هۆکارەکان ئاشکرا بکات.

لە نوسراوێکدا بۆ نووسینگەى وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن، لیژنەی لێکۆڵینەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، لەکارلادانی ئەو شەش بەرپرسە بۆ گرەنتیکردنى پاکى لێکۆڵینەوەکان و کاریگەریى دروستنەکردنە لەسەر رێڕەوى لێکۆڵینەوەکان.

ئەو کەسانەی دیکەش کە لە نوسراوەکەدا داوای لەکارلادانیان کراوە پێکدێن لە “بازرگانى، پرۆسەکانى فڕۆکەوانى، هونەرى، بەرپرسى ئیدارەدانى بازرگانى/ بەشى بازرگانى و بەرپرسى ئیدارەدانى جوڵەى فڕۆکەوانى/ بەشى جوڵەى فڕۆکەوانى”.

وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى عێراقیش رەزامەندیداوە بە لەسەرکارلابردنى ئەو بەرپرسانە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت.

فڕۆکەخانەی بەغدا بەهۆی کێشەیەکەوە گەشتەکانی راگرت

فڕۆکەخانەی بەغدا بەهۆی کێشەیەکەوە گەشتەکانی راگرت