بە زیرەکی دەستکرد وانە دەوترێتەوە

یەکەم قوتابخانەی بێ مامۆستا لە لەندەن دەکرێتەوە

شۆڕش قادری

زیرەکی دەستکرد خۆی خزاندە نێو پڕۆسەی خوێندنیشەوە و یەکەم قوتابخانەی بێ مامۆستا لە لەندەن کرایەوە کە لەڕێی زیرەکی دەستکردەوە وانەکان دەوترێنەوە.

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، لە شاری لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە قوتابخانەیەک کراوەتەوە کە هیچ مامۆستایەکی نییە و قوتابیان لەڕێی زیرەکی دەستکردەوە وانەکان دەخوێنن.

لە قۆناغی یەکەمدا قوتابخانەکە 20 قوتابی لەخۆ گرتووە و تیایدا وانەکانی ئینگلیزی و بیرکاری و کۆمپیوتەر دەوترێنەوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە قوتابخانەیەکی لەو شێوەیە لە بەریتانیا دەکرێتەوە.

ئەو بڕیارە کاردانەوەی جیاوازی لە ناوخۆی بەریتانیا لێکەوتووەتەوە و هەندێک پێیانوایە قوتابی لە ناو پۆلدا پێویستی بە بەشداری راستەوخۆی مامۆستا هەیە و هەرگیز زیرەکی دەستکرد ناتوانێت رۆڵی مامۆستا وەک خۆی بگێڕێت.