
وێنە-پۆلیسی ژینگەو دارستانی هەرێم-
دوای ئەوەی 90 داری بڕی دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
پۆلیسی دارستانی قەزای ماوەت کەسێکیان دەستگیر کردووە لەسەر دیاریدەی داربڕین، دەستیشیان گرتووە بەسە 90 داری سروشتی بڕاودا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ئێستادا دارستانەکان کەوتونەتە بەرهێرشى هەندێک لە هاووڵاتیان، ئەمە پرۆسەیەکى مەترسیدارە دژبە سروشت و ژینگە دەکرێت.
لە پێناو پاراست و پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەى کوردستان مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت، لە کاتی ئەرکی رۆژانەی خۆیان لە سنورى گوندى (قەرەبابە) توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن لەسەر دیاردەى داربڕین هاوکات دەست گیرا بەسەر 90 دارى سروشتى بڕاودا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم دەشڵێت، مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان هەمیشە لە هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران بەردەوامن، بەڵام زۆرن ئەو کەسانەى بێ گویدانە بەرپرسیاریەتى سروشت و ژینگە تێکدەدەن.
دوای دەستگیرکردنی کەسەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .