بە وێنە.. کەشی ئێستای حاجی ئۆمەران

+964

لە شەوی رابردووەوە بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان باریوە، لەوانە حاجی ئۆمەران، مێرگەسۆر و سیدەکان لە سنووری ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ، هەروەها شاخی شنروێ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لە شارباژێڕ و سیتەک لەسلێمانی، شاخی سپی لە دهۆک.

بەپێی پێشبینی دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو و سبەی شەویش بەفربارین بەردەوام بێت.