ئاسمانی هەرێم ساماڵە

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆش جێگیرن

+964
سۆما حەکیم زادە

ئەمڕۆ شەممە 31.8.2024 ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵە و پلەکانی گەرماش نزیکن لە رۆژی رابردوو.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بۆ ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرمای راگەیاندوو وەک دەبینرێت، پلەی گەرما هەروەک رۆژی رابردووە و گۆڕانێکی ئەوتۆ لە کەشوهەوادا رووینەداوە، گەرمیان بۆ ئەمڕۆ 43 پلەی سیلیزیە و حاجی ئۆمەرانیش 29 پلەی سیلیزیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 41

سلێمانی :40

دهۆک: 40

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 41

زاخۆ :41

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 29

گەرمیان : 43

کەش و هەوای ئەمڕۆ گونجاوە بۆ سەیران

کەش و هەوای ئەمڕۆ گونجاوە بۆ سەیران