لە شێخان
منداڵێک گیانی لەدەست دا و هەشت کەسیش بریندار بوون
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان، منداڵێک گیانی لەدەست دا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
دڵشاد محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی شێخان بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2024.8.30 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی هاتوچۆ کە لە نێوان تانکەرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە نزیک ناحیەی قەسرۆک بۆ گوندی مرێبا روویدابوو، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە”.
“رووداوەکە بەهۆی خێراییەوە بووە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەست دا و هەشت کەسیش برینداربوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی قەسرۆک کراون”، دڵشاد محەمەد وای وت.
گوندی مرێبا دەکەوێتە ناحیەی قەسرۆک لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
به رووداوى هاتوچۆ
كارمهندێكی بەرگری شارستانی هەولێر گیانى له دهستدا
"رووداوێکی سەختە"
تۆمەتباری سەرەکی "دزیی سەدە" لە لوبنان تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە
“دوو ئۆتۆمبێل لێکیان داوە”
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
رۆژانه 6 تاوەکو 8 رووداو